دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٧:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “فیروز لوتفی”  تەمەن ٣٢ ساڵ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  فیروز لوتفی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دەستبەسەرکردنی ماڵی ناوبراویشان پشکنیوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند فیروز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

فیرووز وەیسی بڕوانامەی کارناسی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی وەرگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە