دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە تاران

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کرا.

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٩:١١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١١ی مارسی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا بە ناوی “عەبدوڕەحمان عەبدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.

عەبدوڕەحمان عەبدی خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە