دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٥١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لاوێکی کوردیان بە ناوی ”هێمن بایزیدی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن بایزیدی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە