دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٦:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ بە ناوی “سەلاح بەهرامیان” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کرانی سەلاح بەهرامیان ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ هەوڵێک لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەنەتە پاڵ سەلاح بەهرامیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە