دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٤٤

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ١ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی ترکەش و هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “سەید ڕەزا ئەحمەدی” کوردی سەید عەلیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید ڕەزا باوکی دوو منداڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە چارەنووسی نادیارە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی سەید رەزا کەل و پەڵی تایبەتی و نێو خانووی ناوبراویان پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە