دەستبەسەر کرانی و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری سنە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە مانگی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە مانگی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “شارام ئەمجەدیان” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شارام ئەمجەدیان بە تۆمەتی چالاکی لە بەرژەوندی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام، دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییەکوردە چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە