دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، کامیاران و جوانڕۆ

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی شنۆ، کامیاران و جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٥٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی شنۆ، کامیاران و جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی لۆنی سادات و هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”منەت ڕەحمانی“ دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی منەت ڕەحمانی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هاوکات لە شاری شنۆ سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ”عیسا رەشۆزادە“، ”ڕەحیم ئەرشەدی“ و ”هێمن بایزدی“ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە (٣ی پووشپەڕ/ ٢٤ی ژوئەن)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ملەپاڵنگانە و هاووڵاتیەکان بە ناوی ”فەردین محەمەدزادە“ دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە