دەستبەسەر کرانی ٢٦ چالاکی مەزهەبیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبیی کورد لەشاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٨:١٩


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبیی کورد لەشاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە نێوەڕاستی مانگی گەلاوێژەوە (سەرەتای ئاگۆست) هەتا ئێستا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.


یەکێک لە چالاکانی مەزهەبیی بۆکان دەستبەسەرکرانی ٢٦ چالاکی مەزهەبی خەڵکی ئەو شارە بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ”ئامانج حەمزەلوویی“ یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراوە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سێ چالاکی مەزهەبی دیکە بە ناوەکانی ”ئەمین ئەرمەنی بڵاغیان“، ”فایق شەریعەت پەنا“ و ”ئیسماعیل عەلی پەروەری“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراون.


سەرجەم ئەو ٢٦ کەسەی کە دەستبەسەر کراون بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە بەندکراوانی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، ڕاگەیەندراوێکیان بلاوکردووەتەوە و تێیدا بە نیسبەت دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب لە شارەکانی کوردستان هوشدارییان داوە. نوسخەیەکی ئەو ڕاگەیەندراوە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە