دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژن لە کرماشان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ژنێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستان

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ژنێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی ژنیان بە ناوی ”سارا بەرزگەر“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سارا بەرزگەر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە