دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە سەردەشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٧:٣٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”ئاکام حەسەن زادە“، ”ڕەحمان قادری“، ”خوسرەو جەهان ئارا“ و ”سەردار مەلا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون.
 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە