دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە شنۆ

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە چوار کەس.

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٤:٥١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە چوار کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٥ی دێسامبری ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئومید مەعرووف و محەمەد خالید حەمزەپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


لەلایەکەی دیکەوە و ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی و کەماڵ قۆیتاس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زۆرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە