دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە شنۆ

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆ

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٤٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”غەفوور ئەسپەندار“ خەڵکی گوندی ”عەلیاوا“، ”سەید لوقمان تاهیری“ خەڵکی گوندی ”پیرۆت ئاوا“، ”شۆڕش بەرهەم“ و ”جەماڵ نەهالی“ خەڵکی شنۆیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو چوار کەسە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە وەپاڵیان خراوە، نەزانراوە.

شەوی ڕابردووش جەماڵ قاسمی ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ”ژینکۆ“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە