دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

١٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٧:٣٦

 

هەنگاو:  چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٤ی ژانویەی ٢٠٢٢)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆیکان” سەر بە شاری نەغەدە بە ناوەکانی چەکۆ قەلەندەری تەمەن ٣٨ ساڵ و حوسێن خەلیانی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی “یونسەلیان” هاووڵاتییەکیان بە ناوی واحید مەلوودی و لە ناو شاری نەغەدەش هاووڵاتییەکیان بە ناوی مەسعوود خەلیفانی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار کەسە بە بێ پێشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و مالەکانێشان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو جوار کەسە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە