دەستبەسەر کرانی ژنێکی خەڵکی مەریوان دوای گەڕانەوەی لە هەڕێمی کوردستان
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان ژنێکی لاویان دەستبەسەر کردوە.
٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٣٥
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان ژنێکی لاویان دەستبەسەر کردوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێ شەممە (٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٤ی مەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ژنێکی لاویان بە ناوی “ئێران راه پەیکەر” تەمەن ٣٣ ساڵ و کچی محەمەد غەریب دەستبەسەر کردوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ڕایگەیاندووە کە ئێران راهپەیکەر دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە.
یەکێک لەنزیکانی ئێران بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ناوبراو دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.