دەستبەسەر کرانی ئەندامێکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ لە شنۆ

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد گەیشتە شاری شنۆ و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٣٩

 

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد گەیشتە شاری شنۆ و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەر گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافیر مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژانویەی ٢٠٢١)، جەماڵ قاسمی لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی "ژینکۆ" لە شنۆ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەودا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە کوردە و پاش دەستبەسەر کرانی گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی جەماڵی قاسمی و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی کراونەتەوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە