دەستبەسەر کراوێکی سەقزی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سەقزی کە حەوتووی ڕابردوو بۆ جاری سێهەم لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی ب

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سەقزی کە حەوتووی ڕابردوو بۆ جاری سێهەم لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "عیرفان مورتەزایی" تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش چوار ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عیرفان مورتەزایی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر (١١ی نۆڤەمبەر) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگاوە بە هاوکاری کردنی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و کۆمەڵە و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنور تۆمەتبار کراوە.

عیڕفان مورتەزایی کە پێشتر چەند ساڵ ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان بووە، دواتر ببوو بە ئەندامی کۆمەڵە و لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا، پاش واز هێنان لەم حیزبە گەڕابووەوە بۆ سەقز و ماوەی چوار ڕۆژ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم هاووڵاتییەک کوردە دواتر لە مانگی جۆزەرداندا جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و پاش چوار مانگ بە دانانی بارمتە (تاپۆی ماڵی باوکی) بە شێوەی کاتی ئازاد ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە