دەستبەسەر کردنی دوو لاوی خەڵکی نێ

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شارەدێی نێ سەر بە مەریوان دوو کەسیان دەستبەسەر کرد.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٢٥

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شارەدێی نێ سەر بە مەریوان دوو کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر شارەدێی نێ و دوو کەسیان بە ناوەکانی ”قانێع کاوە“، ”ئارام نیک پەی“ و ”عەبدوڵڵا بوشتام“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە