دەستبەسەر کردنی لانیکەم ١٠ هاووڵاتی لە شاری سنە

هەنگاو: لانیکەم ١٠ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی لەبەر کردنی جلی کوردی لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەردا، دەستبەسەر کران.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٤٦

 

هەنگاو: لانیکەم ١٠ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی لەبەر کردنی جلی کوردی لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەردا، دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی (٢٢ی پووشپەری ٢١٧٩/ ١٣ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، چەندین لاوی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە جلی کوردیان لەبەر بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، تەنها ناسنامەی چوار کەس لەە گیراوانە بە ناوەکانی بە هێمن محەمەدیان، یادگار جەعفەری ، یاسین کەریمی و پوریا ناسری بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو دەستبەسەر کرانی بە کۆمەڵی ئەو لاوانە هاوکات بووە لەگەڵ سیهەمین ساڵرۆژی تێرۆری د. عەبدورەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە شاری ویەن و لەسەر مێژی وتووێژ تێرۆر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە