دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە سەوڵاوا

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیانی کوردستان، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری سەوڵاوای سەبە پارێزگای سنە دەستبەسەر کرا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی  بەربڵاوی هاووڵاتیانی کوردستان، هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری سەوڵاوای سەبە پارێزگای سنە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩) عەبدوڵڵا ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوای سلێنی سەوڵاوا، دوایی بانگهێشت بۆ ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

مانگی ڕابردوو چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەو تۆمەتە دەستبەسەر کران.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینی، لانیکەم ١٩ هاووڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە