دەستبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگەپارێز بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی

هەنگاو: لە درێژەی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ پێشگرتن لە بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی و هەروەها بەڕێوەچوونی مانگرتن

١ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:٢٦

 

هەنگاو: لە درێژەی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ پێشگرتن لە بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی و هەروەها بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی، چالاکی ژینگەپارێزی لە کامێران دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢١ی دێسامبری٢٠٢١) ئامانج قوربانی یەکێک لە ژینگەپارێزان و رۆژنامەنووسانی خەڵکی کامێران دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکی ژینگەپارێزە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە شاری سنە لە سێدارە درابوو، دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە ئامانج قوربانی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستانە و ساڵی ٢٧١٩ ی کوردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پژاک و سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ دەستبەسەرکرانی بە سەریدا سەپێندرا.

لەلایەکی دیکەوە حەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی سنە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە