دەستبەسەرکانی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە شاری بانە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتیەکان لە شاری بانە و چەندین گوندی ئەو شارە نزیک بە ٢٠ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢١:١٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەتیەکان لە شاری بانە و چەندین گوندی ئەو شارە نزیک بە ٢٠ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمەبەری ٢٠٢١) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بانە چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە سێ کەسیان بران.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی “سەلاح پزیشکی، رەفیق پزیشکی، مەناف پزیشکی کە برای یەکترین و هەروەها جەماڵ موروەتی، سەعید ڕەشیدی، فەرزاد پزشکی، بێهزاد پزشكی، فەرهاد پزشکی، لوقمان پزشکی و عوسمان ئەحمەد لیفە” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە کەڵکوەرگرتن لە ئوتومبیلی مانگی سوور هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندەکانی “چۆمان، کەوپێچ، نەمەشیر و نجنێ” و چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە لەکاتی دەستبەسەر کران ئەو کەسانە و بنەماڵەکانیشان لەلایەن ئەو هێزانەوە دراونەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکردن.

هەنگاو زانیویەتی کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم هاوڵڵاتیانە شاری بانە میلیتاریزە کراوە و هێزە ئەمنییەکان لە ناو شار بڵاوەیان پێکراوە و ئەگەری دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە