دەستبەسەرکران و بانگ کرانی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان

سەلاح سورخی یەکێک لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنان و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (لقی سەقز و زێویە) ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٠:٣٢

 

هەنگاو: یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سەلاح سورخی یەکێک لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنان و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (لقی سەقز و زێویە) ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی سەلاح سورخی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراو وەکوو مۆبایل و هەندێک بەڵگەنامەدا گرتووە.

هاوکات چوار ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی مەجید کەریمی، فاتمە زەند کەریمی، موختار ئەسەدی و ڕەزا مورادی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەم پێنج مامۆستایە لە بەرەبەری حەوتووی مامۆستا (لە ئێران) بانگکراون یان دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە