دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو مامۆستا لە شاری سونقوڕ

دوو مامۆستای کورد ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سونقوڕ بە ناوەکانی عەلی حوسێن شەمایلی و کیومەرس وا لەلای

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٠:١٨


هەنگاو: یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

دوو مامۆستای کوردی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سونقوڕ بە ناوەکانی عەلی حوسێن شەمایلی و کیومەرس واعزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی دوو مامۆستای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سونقوڕ کە خەڵکی ئەم شارەشن، بە ناوەکانی حوسێن شمایلی و کیومەرس واعزی لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەریانکردوون و چارەنووسیان ناڕوونە.

کیومەرس واعزی مامۆستا، چالاکوانی بواری میدیا و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی "ئەمڕۆی ڕۆژئاوا" پێشتر چەند جارێک بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سونقوڕ کرابوو و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێ کرابوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ١٠ مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە