دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و چارەنووسی ناروونە.

٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و چارەنووسی ناروونە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٩ی ژانویە ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بە ناوی ئارەش محەمەدی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش محەمەدی خەڵکی گوندی “نجێ” سەر بە شاری سنە بووە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە سنوری باشماخی مەریوان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئارەش محەمەدی، ناوبراو تا ئێستا هیچ پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا ناڕوونە.

شایانی باسە ئارەش محەمەدی لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاری بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە