دەستبەسەرکران و گواستنەوەی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بۆ بەندیخانەی نەغەدە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوندە ئەمنییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو، بۆ

٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٦:٢٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوندە ئەمنییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەز ٢٧٢١ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، حوسێن ڕەحمانی خەڵکی جوانڕۆ دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە گوازرایەوە.

حوسێن ڕەحمانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر (٢١ی نۆڤەمبەر) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی نەغەدە، ناوەندە ئەمنییەکان حوسێن ڕەحمانییان بە هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە