دەستبەسەرکرانی بەپرسی ئەنجومەنی ژنانی ژیاری تین لە شاری پاوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە یەکێک لە چالاکانی بواری ژنانیان لە ساری پاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:١٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە یەکێک لە چالاکانی بواری ژنانیان لە ساری پاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە، سارا زەحمەتکێش یەکێک لە چالاکانی بواری ژنان لە ئاوایی تین سەربە ناوچەی بایینگانیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سارا زەحمەتکێش تەمەن ٢٤ ساڵیان لە شاری پاوە دەستبەسەر و دوایی تێپەربوونی یەک حەفتە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، کە هێزە ئەمنیەتیەکان کەل و پەلە تایبەتییەکانی سارا یان لەگەڵ خۆیان بردووە، ناوبراو دەرچووی کۆلێژی کۆمەڵناسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی ژنانی ژیاری گوندی تین لە بەخشی باینگانی پاوە بووە.

پێش لە دەستبەسەرکرانی سارا زەحمەتکێش، هێزە ئەمنیەکان شوێنی دانیشتنەکانی  ئەنجوومەنەکیان داخستبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە