دەستبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەهابادەوە

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٣:٥١

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دوو برایان بە ناوەکانی ”سامان غەزالی“ و ”سالار غەزالی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سامان و سالاریان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە