دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو: دوو برای گەنجی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کران.

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: دوو برای گەنجی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٩ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو برایان بە ناوەکانی ڕامین ڕیشی تەمەن ٢٥ ساڵ و ڕێبین ڕیشی تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین ڕیشی ئارایشگەر و ڕێبین ڕیشی بەرگدوور بووە و هەر دوو لە شوێنی کارەکەی خۆیان لە سێڕێیانی «حەمزە ئاوا» و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

ڕامین ڕیشی سەڵت و ڕێبین ڕیشی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو برایە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە