دەستبەسەرکرانی دوو برای مامۆستا لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو مامۆستای کورد بە ناوەکانی مەولوود ساسلی و عەزیز ساسلی ل

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٧:١٧


هەنگاو: دووشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو مامۆستای کورد بە ناوەکانی مەولوود ساسلی و عەزیز ساسلی لە شاری جوانڕۆ و دەستبەسەریان کردوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری جوانڕۆ، دوو برای کوردیان بە ناوەکانی مەولوود ساسلی و عەزیز ساسلی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون. ئەم دوو برایە مامۆستان لە ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری جوانڕۆ.


ئەم دوو مامۆستا کوردە، لە کەسانی ناسراو و خۆشناوی خەڵکی جوانڕۆن. هەروەها عەزیز ساسلی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئەدەبی مەولەویی شاری جوانڕۆیە.

هەر لەم ڕاستایەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، دوو مامۆستای دیکە بە نێوەکانی عەلی حوسێن شەمایلی و کەیومەرس واعزی لە شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە