دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ و بۆکان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوو هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی شنۆ و بۆکان دەستبەسەر کردوە.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:١٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوو هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی شنۆ و بۆکان دەستبەسەر کردوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە رۆژی شەممە (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، دوای هێرش کردنەسەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ”محەمەد سابیر موسەوی” ناوبراویان دەستبەسەریان کردووە.

 مەحەمد سابیر موسەوی پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و دوای گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕ/١٠ی ژوئیە)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی جەعفەر پەکەند و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کرانی جەعفەر پەکەند، دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵ و دووکانی ناوبراو و دوو ئۆتۆمبیل ، موبایل و لەبتۆبەکەیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە