دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە گوندی نیەری سەر بە شاری سنە

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری سنە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەر سەر به ناوچەی ژاوەرۆی رۆژهەڵات

٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٠٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری سنە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەر سەر به ناوچەی ژاوەرۆی رۆژهەڵات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو هاووڵاتیی خەڵکی نیەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو لاوەی "کاوە مینبەری" کوڕی زاهید و "شێرکۆ مینبەری" کوڕی محەمەد ڕاگەیاندووە.

ئەم دوو هاووڵاتیە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کردنی کاوە و شێرکۆ مینبەری و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەرەوڕوویان کراوەتەوە، دیار نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە