دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەر و ناڕوونی چارەنووسیان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەر سەربە بەخشی سیروانی شاری سنە کە خزمایەتییان پێکەوە هەیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٢٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەر سەربە بەخشی سیروانی شاری سنە کە خزمایەتییان پێکەوە هەیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەلانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان (٧ی سپتامبری ٢٠١٩) لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی نیەر بە ناوی “میلاد مینبەری”یان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ئەو هێزانە یەک مانگ دوای دەستبەسەر کرانی میلاد، خاڵۆی ناوبراویان بە ناوی “موختار مینبەری “تەمەن ٢٣ ساڵ،لە ڕێکەوتی سێ شەممە ١٦ی ڕەزبەر ( ٨ی ئۆکتۆبر)دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە