دەستبەسەرکرانی سوهەیلا محەممەدی چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە

سوهەیلا محەممەدی چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و بار

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٩:٣٠


هەنگاو: چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢


سوهەیلا محەممەدی چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سوهەیلا محەممەدی تەمەن ٥٧ ساڵ لە شاری سنە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکردنی سوهەیلا محەممەدی، مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەروەها مۆبایل و کۆمپیوتەری سوهەیلا محەممەدیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە سوهەیلا محەممەدی دوای ٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی سنە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە