دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مور
٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٤٣
هەنگاو: یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مورادی تەمەن ٢٣ ساڵ، ئارەش پیری تەمەن ٢٢ ساڵ و هیوا میرزایی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە زاهیر مورادی، ئارەش پیری و هیوا میرزایی ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم سێ کەسە لە بەر دەستدا نییە.