دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ، عەبدوڕەحیم دڵسۆز (هەژار) تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی زێوکە و ئاکام خزرزدازە تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٠:٤٩



هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ، عەبدوڕەحیم دڵسۆز (هەژار) تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی زێوکە و ئاکام خزرزدازە تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریانیان کردووە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە ماڵی عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پشکێنراوە و کەل و پەلی تایبەتییان دەستی بەسەردا گیراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە