دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:١٧


هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١١ پووشپەری ٢٧٢٠(١ی ژوئیەی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی “سۆران موختاری فەر” خەڵکی ئاوایی”حاجی خۆش” ، “ئومید عەباسی” خەڵکی ئاوایی “ئیندرقاش” و “سۆران نەسیری” خەڵکی “گۆکتەپە”دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوەمەت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە