دەستبەسەرکرانی شەشەمین هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا

هەنگاو: د هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا و بەمەش ژماری ئەو کەسانەی لە ماوەی حەوتووی ڕاب

٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢١:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا و بەمەش ژماری ئەو کەسانەی لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لەو شارە دەستبەسەر کران گەیشتە ٦ کەس.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ ٢٧٢١ (٢٧ی ژوئەن ٢٠٢١)، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی "شۆڕش مەحموودیان" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی شۆرش مەحمودیان و ئەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتوویی ڕابردوو لانیکەم ٦ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان ئازاد و ٤ کەسی دیکەیان هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە