دەستبەسەرکرانی لانیکەم پێنج هاووڵاتی کور لە شاری بانە

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

٩ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٩:٤٢

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٩ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانی ناسنامەی سێ کەس لەو دەستبەسەکراوانەی “محەممەد کەریمی”، “زاهیر خودایی” و “باسید حاجی جەمال” ڕاگەیاندووە. ناسنامەی دوو کەسی دیکە تا ئێستا بۆ هەنگاو ڕوون نەبوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، باسید و زاهیریان لە پێش نەخۆشخانەی ڕازی و محەمەدیان لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆ یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم پێنج هاووڵاتیە و ئەو تۆمەتانەی بەڕەوڕوویان بووەتەوە هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە