دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە مەریوان

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان دوای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەم دوایییانەی مامۆستایان کە لە هەموو شار

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٤:٢١

 

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان دوای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەم دوایییانەی مامۆستایان کە لە هەموو شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان شەعبان محەممەدی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەندین کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی شەعبان محەممەدی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
دەستبەسەرکرانی ئەم مامۆستا دوای ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی دوو ڕۆژی ڕابردووی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان و ئێران بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە