دەستبەسەرکرانی ١٨ مێرمنداڵی کورد لە ساڵی ٢٠٢١دا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٨ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی لە شارەکانی کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئایینی، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ک

٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٨:٣٦

 

هەنگاو: لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٨ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی لە شارەکانی کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئایینی، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا، لانیکەم ١٨ مێرمناڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە شارەکانی کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون. کەم تەمەنترین کەسەکانیش ٤ مێرمناڵی ١٤ ساڵە بوون.

زۆرینەی ئەو دەستبەسەرکراوانە کە ژمارەیان ١٧ کەسە، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و منداڵێلی ٤ ساڵانیش بە هۆی چالاکی سیاسی دایکیەوە دەستبەسەر کراوە.

لە زۆربەی دۆسیەکانیشدا ستانداردە دادوەرییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی منداڵان و لەوانەش سنووردار کردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی بەر لە دادگا، دەستڕاگەیشتنی خێرا بە بنەماڵە، قەدەغە بوونی گوشاری جەستەیی و دەروونی و دەستڕاگەیشتن بە ڕاوێژی یاساییی پارێزەر، ڕەچاو نەکراوە.

بۆ نموونە لێپێچینەوەکان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنە یاسایییەکانی تایبەت بە منادڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەچوون و لە هێندێک حاڵەتدا کەسی دەستبەسەرکراو لە لایەن ئەو کەسانەی لێپێچینەوەیان لێ کردووە، کەوتووەتە بەر لێدان و توندوتیژی. هەروەها ئەو مێرمناڵە دەستبەسەرکراوانە لە ڕێسا گشتییەکانی وەک ماوەی دەستبەسەر کران و ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و چاوەدێریی پزیشکی و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی یاسایی بێبەش کراون.

شیاوی ئاماژە پێ کردنە بە گوێرەی یاسا و ڕێساکانی کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵان کە حکوومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە و بە گوێرەی مادەی ٩ی یاسای مەدەنی کە حوکمی مافە نێوخۆییەکانی هەیە، دەستبەسەرکرانی بەر لە دادگا دەبێ وەک دوایین کردار و ئەگەر زۆر پێویست بێ کەڵکی لێ وەربگیرێ. لەسەر ئەو بنەمایە، مافە نێوخۆییەکانیش لە مادەی ٢٨٧ی یاسای ڕێسای دادوەریدا، پێشبینیی وەها بابەتێکی کردووە. بەم پێیە بنەمای یاساکە لەسەر سپاردنەوەی مناڵ یا مێرمنداڵ بە بنەماڵەکەی یا سەرپەرشتیاری یاسایی ئەو کەسەیە و دەستبەسەرکرانی لە کاتی لێکۆڵێنەوە سەرەتایییەکان، تەنیا بە سەلماندنی پێویستیی ئەم کارە و لە بارودۆخی تایبەتدا ڕێگەی پێ دراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرترین مێرمناڵانی دەستبەسەر کراو کە ژمارەیان ١١ کەس بووە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون ، لە پارێزگای کرماشان ٤ کەس و لە پارێزگای سنەش ٣ مێرمنداڵ لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

داونلۆدی فایلی PDF

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە