دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان مێرمنداڵێکی کوردیان.

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان مێرمنداڵێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە شاری سەلاسی باوەجانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی ڕامین ڕەحمانی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٥ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەحمانی وێڕای دەستبەسەر کردنی ڕامین ڕەحمانی ماڵەکەشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو مێرمنداڵە کوردە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە