دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٤٩


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بۆکان ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەری ١٣٩٩(١٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٩ ساڵ خەڵکی گووندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “موراد مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار موراد مورادی لە سێ رێیانی جلدیان و بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەسبەسەر و لە کاتی دەستبەسەکردنیدا دراوە بە لێدان و کوتان.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەر، ئیبراهیم ڕەحمانی هاووڵاتی دەستبەسەر کرانی خەڵکی شاری بۆکان دوای ١١ ڕۆژ دەستەبسەرکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە