دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار هاوکات لەگەڵ ئازادیی کاتی بەندکراوێک

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هاوکات کەسێکی دیکە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢٠:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هاوکات کەسێکی دیکە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) ئەنوەر شێخە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بە بی نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنوەر شێخەیان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە هێمن ئەرزەن، هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هێمن ئەرزەن ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر (٢٤ی ئۆکتۆبر)لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرابوو، ئەم ناوەندە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان داوەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە