دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی حامید مەحموودی تەمەن ٣٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای یەک ساڵ بەندکرانی

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:٠٧


هەنگاو: دووشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢


هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی حامید مەحموودی تەمەن ٣٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حامید مەحموودی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی بانە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی بانە ڕاگیراوە.

حامید مەحموودی پێشتر بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبی کۆمەڵە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بانە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە