دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە سنووری باشماخ

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە بە ناوی سوبحان مەولوودی تەمەن ٣٢ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٠ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:١٦

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە بە ناوی سوبحان مەولوودی تەمەن ٣٢ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٠ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سنووری باشماخی مەریوان دەستبەسەر کرا.
 

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوبحان مەولوودی ماوەی ٥ ساڵە لە شاری هەولێر سەرقاڵی کاری قەنادییە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی لە سنووری مەریوان دەستبەسەر کراوە.
 

هەنگاو زانیویەتی سوبحان مەولوودی بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ سوبحان مەولوودی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە