دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٥:٥٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، رەزا مەجیدیان چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بۆ تێپەرکردنی ماوەی حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی خۆی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

رەزا مەجیدیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی رێبەندان ٢٠١٧ (١٣ی فێوریەی ٢٠١٧) هاوکات لەگەڵ شەس چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای نزیک بە دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە