دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە بۆکان

خالید محەممەد سووری هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە ناوچەی لاجانی شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١١:٣٠


هەنگاو: یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

خالید محەممەد سووری هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە ناوچەی لاجانی شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی محەممەد سووری لەمبارەوە بە هەنگاویان ڕاگەیاند، خالید محەممەد سووری لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگ کراوە و دوای سەردان بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کراوە.


شایانی باسە ئۆتۆمبێلی خالید لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ خالید محەممەد سووری و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە