دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە گوندی تەنگیسەر

هەنگاو: لە کۆتایی مانگی ڕابردوو هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی تەنگیسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوو

٢٤ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٢٦

 

هەنگاو: لە کۆتایی مانگی ڕابردوو هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی تەنگیسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٢٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەریان بە ناوی “سیروان سادقی” دەستبەسەر کردووە.

سیروان سادقی رۆژێک دوای دەستبەسەر کرانی موحسن سەعییدپوور کە ئەویش خەڵکی گوندی تەنگیسەرە دەستبەسەر کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە