دەستبەسەرکرانی پەری خدری، چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە

ژنە چالاکوانێکی کوردی خەڵکی بانە، بە ناوی پەری خدری، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەس

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١١:٠٥


هەنگاو: شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

ژنە چالاکوانێکی کوردی خەڵکی بانە، بە ناوی پەری خدری، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، پەری خدری تەمەن ٣٠ ساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵی بنەماڵەی ئەم ژنە چالاکوانە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کچەکەیان، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

لەدوای کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئیرشاد و دەستپێکی ناڕەزایەتیی خەڵک لە کوردستان و ئێران، هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان، هەتا ئێستا زیاتر لە ٩٠ ژنە چالاکوانیان دەستبەسەرکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە