دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە سایین قەڵا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی رمۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا، هێرشیان کردووەتە سەر  ئاوایی”قوزڵوو” و سێ هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک کە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەی حکومەتی ئیران دەستبەسەر کراوە.

ناسنامەی ئەو کەسانە”مەحموود قسمەتی، عەلی ئیبراهیمی و خالید رەحیمی” ڕاگەیەندراوە.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی “مەحموود سەبووری” دەستبەسەر کرابوو. تا ئیستا لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە